٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٣٨
Source: Mehrnews
240 خێزانی ئاوارەی عێراقی لە کوردستانی سووریاوە گەڕانەوە

240 خێزانی عێراقیی دانیشتووی ئۆردووگای هەول لە حەسەکە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی نێوان ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا و کۆمیتەی کۆچبەری و پەنابەریی پەرلەمانی عێراق، گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە فورات، لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی نێوان ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا و کۆمیتەی کۆچبەری و پەنابەریی پەرلەمانی عێراق، 858 کەس لە قەوارەی 240 خێزانی عێراقی لە ئۆردووگای هەول لە حەسەکە گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

شایانی باسە ئەمە چوارەمین کاروانی بەکۆمەڵی ئاوارە عێراقییەکانە کە لە سەرەتای ئەمساڵی زایینی (2025)دا دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

Your Comment

You are replying to: .
captcha